ئاسیا

كازیۆشی میۆرا گرێبەستەكەی لەگەڵ یۆكۆهاما نوێكردەوە

یاریگا- یانەی یۆكۆهامای یابانی گرێبەستی هێرشبەری یابانی كازیۆشی میۆرای تەمەن 53 ساڵیان بۆ وەرزێك نوێكردەوە.

لە وێبسایتی فەڕمی یانە یابانیەكەوە ئەو هەواڵەیان پشتڕاستكردووەتەوە.

ڕۆژنامە ئیسپانیەكان لە زاری یانە یابانیەكەوە یاریزانەكە ئاوات و خولیای بۆ تۆپی پێ بەردەوامە و دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەشی ووتی: ئەم وەرزەش دەمەوێت هەموو ڕۆژێك كار بكەم بە ئامانجی ئەوەی یاری زیاتر بكەم و بەشداری سەركەوتنەكانی یانەكەم بكەم.

هەروەها ووتیشی: هەست دەكەم دەتوانم یاری بكەم ڕۆژ بە ڕۆژ ئارەزووم بۆ یاری تۆپی پێ زیاتر دەبێت دەمەوێت یانەكەم بەرەو سەركەووتن ببەم بەردەوام بم لە كاركردن بۆ گەشتن بە ئامانجەكەم.

شایەنی باسە كازیۆشی میۆرا دەبێتە گەورەترین یاریزانی جیهان و بۆ ماوەی 36 وەرزە بەردەوامە لە یاریكردن.

Back to top button