ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پۆچێتینۆ پۆگبای دەوێت

یاریگا- ڕکابەرێکیتر هاتۆتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی پۆڵ پۆگبا و، خواستی زۆری لەسەر ئەستێرە فەڕەنسییەکەیە بۆ ئاڵنگارییە نوێیەکەی.

دۆخی پۆگبا لە مانچستەر یونایتد جێگیر نییە و، تا ئێستا دڵنیاییەک نییە بۆ هێشتنەوەی یاریسزاکە لە ئۆڵدترافۆرد.

بەپێی زانیارییەکانی کاڵچۆ میرکاتۆ، یانەی پاریس سانت جێرمانیش لەسەر خواستی پۆچێتینۆی ڕاهێنەری نوێی پی ئێس جی، هاتۆتە نێو کێبڕکێکەوە و بە ڕەگەزێکی گرنگی دەزانێت بۆ پرۆژە نوێیەکەی.

پێشتر یانەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید و یوڤێنتوس دوو دیارترین ناوەکان بوون بۆ پەلکێشکردنی پۆگبا، بەڵام سەرهەڵدانی قەیرانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆرێک لە پلانەکانی پەک خست.

بابەتی زیاتر

Back to top button