ئیسپانیا

زێدان: ئەوە كەش و هەوای یاری نەبوو دەبوایە یەكسەر ڕابگیرایە

یاریگا- زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە كەش و هەوای یاریەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا هەرگیز یاریكردن نەبوو.

هەردوو یانەی ئۆساسۆنا و ڕیاڵ مەدرید بە بێ گۆڵ یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی گەڕی 18ی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە زێدان هێرشی كردە سەر فیدارسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ووتی: نەدەبوایە ئەو یاریە ئەنجام بدرێت ، پێوویست بوو دەستبەجێ ڕابگیرێت ، بەشێوەیەكی خراپ مامەلە لەگەل دۆخەكەدا كرا ، كەش و هەواكە گونجاو نەبوو بۆ ئەنجامدانی یاریەكە لە كاتی خۆیدا.

هەروەها ووتیشی: ئەوە یاری تۆپی پێ نەبوو ، نازانین كەی دەتوانین بگەڕێینەوە بۆ مەدرید ، هەموو شتێك بەهۆی كەش و هەواوە وەستاوە.

شایەنی باسە ئەتلەتیكۆ مەدرید سێ یاری كەمتری ئەنجامداوە و پێشەنگی ڕیزبەندیەكەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button