ئاسیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

تا ئێستا یەک یانە ئۆفەری پێشکەشی کۆستا کردووە

یاریگا- دیگۆ کۆستا بێ یانەیە و تا ئێستایش تەنها یەک یانە ئۆفەری پێشکەش کردووە کە ئەوەش خواستی یاریزانەکەی لەسەر نییە.

کۆستا بەم دواییانە گرێبەستی خۆی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید هەڵوەشاندەوە لەبەر هۆکاری کەسیی و تایبەت وەک لە بەیاننامەی ڕۆخی بلانکۆسدا ڕوون کرایەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی وەرزشی فابریزۆ ڕۆمانۆ، کە ئاشکرای کردووە: “تا ئێستا تەنها یانەی هیلالی سعوودی گرێبەستی پێشکەشی گۆڵکارە بە ڕەگەز بەڕازیلییەکە کردووە. ئەو یانەیەش لەلایەنی تۆپی پێ گونجاو نییە بۆی، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئۆفەرەکە لە ڕووی ماددیەوە دڵگیرە. تا ئێستا دەستپێشخەری یانە ئینگلیزییەکانی پێ نەگەشتووە، هەر کاتێک ئۆفەری بۆ ڕۆیشت ئەوه خۆشحاڵ دەبێ.”

ئەو ڕۆژنامەنووسە وتیشی: “ئەگەر تۆتهام و وڵڤرهامپتن ئامادەبن بچنە کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانەکەوە، ئەوا دەبێ لە هیلال دڵنیاب ببنەوە بەتایبەت لە ڕووی لایەنی ماددیەوە کە پێشکەشی کۆستای کردووه.”

Back to top button