ئیسپانیا

تۆنی کرۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەشتە ژمارەیەکی تایبەت

یاریگا- تۆنی کرۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیشت بە ژمارەیەکی نایاب بە خۆی لە مێژووی یانە شاهانەکە.

بە بەشداریکردنی لە یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر ئۆساسۆنا لە میانی هەفتەی 19ی خولی ئیسپانی، یاریسازەکەی مێرەنگی یاریی ژمارە 300 خۆی بە درێسی لۆس بلانکۆس.

بەوەش ناوبراو بوو بە دووەم یاریزانی ئەڵمانی زۆرترین یاریی بۆ ڕیاڵ ئەنجام بدات. لە پێش کرۆسەوە، لە ئێستادا تەنها ئۆلی شیلیکە دێت کە ئەمیان لە ماوەی نێوان 1977-1985 توانیبووی 308 یاریی ئەنجام بدات.

کرۆس ساڵی 2014 لە بایەرن میونخەوە گواسترایەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لەو کاتەوە یەکێکە لە ناوە دیار و کاریگەرەکانی ڕیاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button