ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

جیرۆ لەپێناو ئامانجێکی گەورە چێڵسی جێ دەهێڵێ

یاریگا- ئەگەرچی لەلایەن فرانک لامپاردەوە پشتگیری دەکرێ، بەڵام ئۆلیڤییە جیرۆ ئەوە بەسی نییە و دەیەوێ وێستهام هەڵبژێرێ که ئێستا له هێرشبەرەکەی بلووز هاتوونەتە پێشەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن” یانەی وێستهام ئامانجی لەپێشینەیان بۆ شوێنگرتنەوەی سباستیان هارل کە ڕووی کردە ئایاکس، ئۆلیڤییە جیرۆیە و ئەستێرە فەڕەنسییەکەیش ئەوە بە دەرفەتێکی باش دەزانێت بۆ خولەکی زیاتری یاریکردن.

ئامانج لەم هەنگاوەی جیرۆ، لە پێناو گەڕانەوەیەتی بۆ ئاستی هەمیشەیی خۆی تا بە دەرفەتێکی وەرگرێت بۆ بانگهێشت کردنەوەی بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ یارییەکانی یۆرۆی ئەم ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button