ئیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

گوندۆگان: دووبارە میسیەكی تر درووست نابێتەوە، ڕۆناڵدۆ ئاستی لە میسی كەمترە

یاریگا- گوندۆگان ڕای خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەراوردكردنی لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و كە پێی وایە ڕۆناڵدۆ ئاستێكی بەرزی هەیە بەڵام ناگاتە ئاستی میسی.

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی مانچستەر سیتی لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی (DAZN): من یەكێكم لە هاندەرەكانی ئەفسانە زیندووەكەی بارسێلۆنا، میسی لە ئاستێكدایە كە بە جیاوازیەكی زۆر لە پێش ئەوانی دیكەوەیە.

هەروەها ووتیشی: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئاستێكی بەرزدایە و لە دوای میسی دێت، بەڵام بە ڕای من میسی لە جیهانێكی ترەوە هاتووە.

لە كۆتاییدا ووتی: لەو باوەڕەدا نیم چانسمان هەبێت دووبارە یاریزانێكی تری هاوشێوەی میسی ببینینەوە، من هاندەرێكی سەرسەختی ئەوم

بابەتی زیاتر

Back to top button