ئه‌مریکائه‌وروپا

مەسعود ئۆزێل لە خولی ئەمریكی نزیك دەبێتەوە

یاریگا- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان نزیك بوونەوەی مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزیان لە یانەی دی سی یۆنایتدی ئەمریكیەوە ڕاگەیاند.

پێگەی فوتبۆل لەندەن دووپاتیكردەوە ئۆزێل چووەتە نێو دانوستانەكانی بۆ پەیوەندیكردنی بە خولی ئەمریكیەوە.

یانە ئەمریكیەكە هیوادارە بتوانێت یاریزانەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی بەوەش دەتوانێت وا بكات سەرنجەكان بۆ سەر یانەكە زیاتر بن بەهۆی بوونی یاریزانێكی دیاری تۆپی پێ لە یانەكەیاندا.

شایەنی باسە ئۆزێل لە سەرەتایی وەرزەوە بەشداری مەشق و ڕاهێنانەكانی ئەرسیناڵی نەكردووە ، بەهۆی ئەوە ناوی لەلیستی یاریزانەكانی ئەرسیناڵ لابراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button