ئیسپانیا

میسی خەلاتی بەها نێودەوڵەتیەكان وەردەگرێت بۆ ئەنجامدانی كارە خێرخوازیەكانی

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خەڵاتێكی جیاواز وەردەگرێت.

‎میسی خەلاتی بەها نێودەوڵەتیەكان بۆ ئەنجامدانی كارە خێرخوازیەكانی لەلایەن ڕۆژنامەی ” سپۆرت”ەوە وەرگرت.

‎لیۆ لەسەر وەرگرتنی خەڵاتەكە ووتی: ” من پێشتر بۆ سەركەووتنەكانم ، بردنەوەكانم ، ڕیكۆردەكانم ، نازناوەكانم كە بەدەستم هێناوە خەڵاتم وەردەگرت ، بەڵام ئەم خەڵاتە پێزانینە بۆ كەرامەت و كەسایەتی من وەك كەسێكی زۆر تایبەت ”.

شایەنی باسە ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە چەندین كاری خێرخوازی چ لە ئەرجەنتین و چ لە كەتەلۆنیا ئەنجامداوە ، بەتایبەت لە دوای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا یارمەتی نەخۆشخانەكانی داوە بە دابینكردنی كەرەستە و پێداویستی پزیشكی جۆراوجۆر.

لیۆنێل میسی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!