ئینگلتەرا

چەند ئامارێك دوای گەیشتنی تۆتنهام بە یاری كۆتایی

‎یاریگا- یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە سەركردایەتی جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی جامی كاراباو.

‎تۆتنهام بە دوو گۆڵی موسا سیسۆكۆ و هیونگ مین سون لە برینفتوردی بردەوە و بوو بە لایەنێكی یاری كۆتایی جامەكە.

گرنگترین ژمارە و ئامارەكان دوای گەیشتنی سپێرز بە یاری كۆتایی:

  • تۆتنهام بوو بە دووەم یانە زۆرترین جار بگاتە یاری كۆتایی كاراباو كەپ بە نۆ جار ، لە دوای لیڤەرپول دێت كە 12 جار بووە.
  • جۆزێ مۆرینهۆ سێیەم ڕاهێنەرە لە مێژوودا لەگەل سێ یانەی جیاواز بگاتە یاری كۆتایی جامی كاراباو ( چێڵسی ، مانچێستەر یونایتد ، تۆتنهام ).
  • مۆرینهۆ هیچ یاریەكی نەدۆڕاندووە كە گەشتبێتە یاری كۆتایی كاراباو و توانیویەتی چوار جار جامەكە بەدەستبهێنێت.
  • لە دوای حەوت ساڵ یەكەمجارە تۆتنهام دەگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكی ناوخۆیی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button