ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کومان: هەموو ڕاهێنەرێک چاوەڕێی میرکاتۆی زستانە دەکات

یاریگا- ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا دڵنیاییەکی ئەوتۆی نەدا لەبارەی ئەنجامدانی گرێبەست له میرکاتۆی زستانە.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێیان بەرامبەر ئەتڵەتیک بیڵباو، کومان گوتی: “هەموو ڕاهێنەرێک چاوەڕێی بازاڕی زستانە دەکات و بیر لە بەرەوپێشبردنی تیمەکەی دەکاتەوە بۆ پاشماوەی وەرزەکە. ئەوەی منیش کردوومە دانانی پلانێکی تەواوە بۆ ئەو یاریزانانەی کە ئەشێ بۆ ڕیزەکانی یانەکە زیاد بکرێ. ئەگەریش ئەوە ڕووی نەدا، ئەوا لەگەڵ ئەو یاریزانانەی خۆمان بەردەوام دەبین.”

بارسا لە ژێر فشاری داراییدایە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە و، لە ئێستاد بە فرۆشتن یان خواستن ناردنە دەرەوەی یاریزانەکانی بارسووکیی و کارئاسانییەک بکات بۆ پەلکێشردنی ئامانجەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button