ئیسپانیا

یارییەکەی ویسکا کومانی ناچار بەم بڕیارە کردووە

یاریگا- ئەگەرچی بە سێ خاڵی گرنگ لە یارییەکەیان بەرامبەر ویسکا هاتنە دەر، بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا تا هەر زوو بیر له گرێبەستێک نەکاتەوە.

پێگەی گۆڵیی وەرزشی ئاشکرای کردووە، ئامارەکانی ئەو یارییە وای له کومان کردووە هێرشبەرێکی نوێ بۆ یانەکە بگوازرێتەوە.

لەو یارییەدا، سەرەڕای باڵادەستی بلاوگرانا بەرامبەر خاوەن یاریگا کە لە کۆتایی ڕیزبەندی لالیگایە، لە کۆی 20 لێدان بۆ گۆڵی ویسکا، تەنها یەک جار توانرا هەوڵەکان بگۆڕدرێن بۆ گۆڵ کە ئەوەش ئامارێکی مژدەبەخش نییە بۆ تیمەکەی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button