ئیسپانیا

بارسا گەشبینە بە گەڕانەوەی فاتی پێش یاریەکی گرنگ

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا زانیاریی نوێی لە بارەی نوێترین پەرەسەندنەکانی ئانسو فاتی پێکراوەوە خستە ڕوو. ڕۆژنامەیەکیش وادەی گەڕانەوەی دیاریی دەکات.

بارسا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند فاتی چارەسەری بایلۆجی وەردەگرێتەوە لەلایەن دوکتۆر ڕامۆن کوجات و لەژێر سەرپەرشتی تیمی پزیشکی یانەکە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانییش بڵاوی کردۆتەوە کە چاوەڕێ دەکرێ هێرشبەرە لاوەکە بۆ یارییەکەی پاریس سانت جێرمان بگەڕێتەوە کە لە ناوەڕاستی مانگی مارس ئەنجام دەدرێت.

فاتی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو تووشی پێکانێکی سەخت هات لە ئەژنۆی چەپیدا و ناچار بە نەشتەرگەریی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button