ئاسیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی عەرەبی گفتوگۆی لەگەڵ دیێگۆ کۆستا دەست پێ کرد

یاریگا- یەکەم یانەی خوازیار بۆ گواستنەوەی دیێگۆ کۆستا هاتۆتە پێشەوە و دەیەوێ لەم میرکاتۆی زستانەدا بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە فەرمی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی هێرشبەرە بە ئەزموونەکەی ڕاگەیاند لەسەر بنەمای ویستی خودی کۆستاوە لەبەر هۆکاریی تایبەتی کەسیی.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی “ڕیکۆرد”ی پورتوگالی، یانەی ئەلهیلالی سعوودی لە گۆڵکارە بە ڕەگەز بەڕازیلییەکە هاتۆتە پێشەوە و گفتوگۆکانی دەست پێ کردووە و دەیەوێ هەرچی زووە لەم میرکاتۆیە بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات ئەو یانە عەرەبییە نیازی لە کڕینی کۆستا هەیە بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو بە نرخی 17 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button