ئیسپانیا

میسی ڕیكۆردێكی مێژووی بە درێسی بارسێلۆناوە تۆماركرد

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە بەشداریكردنی بەرامبەر هویسكا ڕیكۆردێكی مێژووی بە درێسی بارسێلۆناوە تۆمار كرد.

میسی لە یاری پێشووی یانەكەی بەرامبەر ئیبار بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداری بكات.

بەبەشداریكردنی لە یاریەكەی بەرامبەر هویسكا كۆی یاریەكانی لەگەڵ بارسێلۆنا لە خولی ئیسپانی گەیاندە 500 یاری.

گۆڵكارە مێژوویەكەی بلاوگرانا لە 499 یاری پێشوویدا لە خولی ئیسپانی توانیویەتی 451 گۆڵ تۆمار بكات و 197 گۆڵیش درووست بكات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!