ئینگلتەرا

دی برۆین داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی یەكلا دەكاتەوە

یاریگا- كیڤن دی برۆینی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلا دەكاتەوە.

گرێبەستەكەی دی برۆین لەگەڵ سیتیزن لە حوزەیرانی 2023 بەسەردەچێت ، بەڵام ئیدارەی یانەكە خواستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی هەیە بۆ ماوەیەكی درێژ.

بەگوێرەی هەواڵێكی پەیامنێری بەناوبانگی سكای سپۆرتس فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: دانوستانەكانی نێوان مانچستەر سیتی و دی برۆین بە تەنها و بە بێ هیچ بریكارێك سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بە ڕێگەیەكی ڕاستدا دەڕوات و ڕێككەوتنی فەرمی و كۆتایی زۆر نزیكە.

ناوەڕاستكارە بەلجیكیەكە لە هاوینی 2015 لە فۆلفسبۆرگەوە بە بڕی 76 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سیتیزنەوە كرد و لەو كاتەوە تا ئێستا بەشداری لە 239 یاری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و 59 گۆڵی تۆمار كردووە و 100 گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button