ئیسپانیا

ڤاسكێز: دڵخۆشم بە متمانەپێكردنی زێدان

یاریگا- لوكاس ڤاسكێز ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە سێلتافیگۆ.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سێلتافیگۆ بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی خولی ئیسپانی.

ڤاسكێز لە لێدوانەكانیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: ئێمە پێش یاریەكە قسەمان زۆر كرد پێكەوە ، وویستمان ئەوە پیشان بدەین كە فشاری زۆر هەلی گۆڵكردن زیاتر دەكات.

هەروەها ووتیشی: لە ئێستادا هەموو یاریەكان دەبن بە كلیلی بردنەوەی نازناوەكان ، یاریەكی باشمان كرد بەو شێوەیە دەجەنگین بۆ بردنەوەی سەرجەم نازناوەكان.

سەبارەت بە متمانەی زێدان ووتی: یاری زۆر دەكەم و زۆر دڵخۆشم بەو متمانەیەی ڕاهێنەر ، دەمەوێت هاوكاری هاوكارەكانم بكەم.

هەروەها سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڤاسكێز ووتی: ئەوە بە تەنها پشت بە من نابەستێت ، دەبینین بزانین چی ڕوودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button