ئیسپانیا

“ئەگەر بوونەوەرێکی ئاسمانیش دابەزێتە سەر زەوی، یەکسەر دەزانێت ڤار لە بەرژەوەندی ڕیاڵە”

یاریگا- خوان لاپۆرتا بەردەوامە لە بە ئامانج گرتنی ڕیاڵ مەدرید لە بانگەشەکانیدا و ئەم جارەش بە شێوازێکیتر توانجی خۆی ئاراستەی شاهانەکان دەکات.

بە گوێرەی ئەو گوتەیەی کە لە مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، بەربژێرەکەی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا دەڵێت: “ئەگەر بوونەوەرێکی ئاسمانییش دابەزێتە سەر زەوی، گورج دەبینێت کە ڤار لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەرید کار دەکات.”

لاپۆرتا پێشتریش بە هەڵدانەوەی چەند بیرهێنانەوەیەک، برینی مێرەنگی و هاندەرانی قەڵای سپی کولاندەوە کاتێک باسی ئەو دەمەی دەکرد یانەکەی باڵادەستی کلاسیکۆکان و چنینەوەی نازناوەکان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button