ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئێریکسن لە مەدریدەوە رەتدەکرێتەوە

یاریگا
کریستیان ئێریکسن، ناوەڕاستکاری دانیمارکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیاوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، ئەو کاتەی لە ساڵی 2019 ناوەڕاستکارەکەی پێشووی تۆتێنهام داوای جێهێشتنی یانەکەی کرد، هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید داوای گواستنەوەیان کرد، بەڵام ئەو یاریزانە دواجار بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد و ئەو دوو یانەیەی رەتکردەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئێستا ئەو یاریزانە خۆی پێشکەشی ئەو دوو یانەیە کردووە، بەڵام یانەکانی مەدرید بە هۆی قەیرانی دارایی ئامادەی گواستنەوەی نین.

بابەتی زیاتر

Back to top button