ئه‌وروپائیسپانیا

‎یانەیەكی ڕوسی هەوڵی خۆی بۆ واژۆكردن لەگەل میسی ئاشكرا دەكات

یاریگا- یانەی سپارتاك مۆسكۆی ڕوسی گفتوگۆی خۆی و لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڵاوكردەوە.

گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و دەتوانێت بچێت بۆ هەر یانەیەك بە بێ گەڕانەوەی بۆ ڕای بارسێلۆنا.

سپارتاك مۆسكۆ بەشێوەیەكی گاڵتە ئامێز وێنەیەكی لە پەڕەی فەڕمی خۆیان بڵاوكردووەتەوە و گفتوگۆیەكی ساختەی لەگەڵ لیۆنێل میسی بڵاو كردووەتەوە.

لە میانەی گفتوگۆ ساختەكەی نێوان سپارتاك مۆسكۆ و میسیدا هەر لە سەرەتاوە گۆڵكارەكەی بلاوگرانا ڕەتیدەكاتەوە قسە بكات و بە نا وەڵام دەداتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!