ئینگلتەرا

برۆنۆ فێرناندێز: یەكسان بوون لەگەڵ لیڤەرپول كارێكی باشە و خولی ئینگلیزیش زۆری ماوە

یاریگا- برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كێبڕكێی خولی ئینگلیزی هێشتا درێژە و زۆری ماوە.

مانچێستەر توانی بردنەوەیەكی بەنرخ لەسەر دەستی ئەستۆن ڤێلا بەدەستبهێنێت بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك و كۆی خاڵەكانی لەگەڵ لیڤەرپولی پێشەنگ یەكسان بكاتەوە.

لە دوای یاریەكە فێرناندێز ووتی: شتێكی باشە لەگەڵ لیڤەرپول یەكسان بین ، بەڵام پریمەرلیگ هێشتا زۆری ماوە ، دەبێت بەردەوام بین لە ڕاهێنان و هەمیشە بیر لە بردنەوە بكەینەوە.

هەروەها ووتیشی: گرنگترین شت تۆماركردنی گۆڵە ، ئەگەر بە لێدانی سزا بێت یان هەرشتێكی دیكە ، بەڵام كاتێك لێدانی سزاكە جێبەجێ دەكەم متمانەم بە خۆمە كە گۆڵ تۆمار دەكەم ئەگەر وا نەبوایە ئەوا تۆپەكەم دەدا بە كەسێكی دیكە جێبەجێی بكات.

شایەنی باسە مانچێستەر كۆی خاڵەكانی بۆ 33 خاڵ بەرزكردەوە بۆ هەمان خاڵی لیڤەرپولی پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button