ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید بەرگریکارێکی پۆرتوگاڵی دەکاتە شوێنگرەوەی مارسێلۆ

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت نونۆ مێندێس بەرگریکاری لاوی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە کارگێری شاهانەکان چاودێری بەرگریکارە 18 ساڵانەکەی یانە سپۆرتینگ دەکەن و ئامانجیانە ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو وەکو شوێنگرەوەی مارسێلۆ بەرگریکاری بالی چەپی یانەکەیان بگوازنەوە، چونکە چاوەڕێ دەکرێت ئەو بەرگریکارە کۆنەی مێرنگی دوایین وەرزی بێت لەگەڵ ئەو یانەیە.

سانتۆ هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ سپۆرتینگ لیسبۆنا کۆتایی دێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 25 ملیۆن یۆرۆیە و بێجگە لە ریال مەدرید، یۆڤێنتوس، مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمانیش رکابەری گواستنەوەی دەکەن.

Back to top button