ئیسپانیا

بارسێلۆنا پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی هاتنی ساڵی تازەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید دەنێرێت

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ ڕیاڵ مەدریدی ڕكابەری دەنێرێت.

ڕیاڵ مەدرید لە ڕێگەی پەڕەی تایبەتی خۆیان لە تویتەر لە توویتێكدا كە چەند ئەستێرەیەكی یانەكەن ڕاهێنان دەكەن و تێیدا پیرۆزبایی هاتنی ساڵی 2021 لە هاندەرانی دەكات.

یانە شاهانەكە نووسیوویەتی: ” ماڵئاوا 2020 ، بەخێربێیت 2021 ساڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید “.

لای خۆیانەوە یانە كەتەلۆنییەكە وەلامی تویتەكەی ڕیاڵیان داوەتەوە و نووسیویانە: ” باشترین ئاواتی 2021 ئەوەیە كە هاندەران جارێكی تر بگەڕێنەوە یاریگاكان ، ساڵێكی خۆش بۆ هەمووان ”.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 33 خال و بارسێلۆناش لە ڕیزبەندی شەشەم دێت بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button