ئه‌وروپا

هالاند كۆتا هەڵبژاردنی خۆی دەكات لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا

یاریگا- ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ، هەڵبژاردنی خۆی دەكات لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا.

بەپێی تۆڕی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی هالاند بە مینۆ ڕایۆلای بریكاری كارەكانی ڕاگەیاندووە كە ڕیاڵ مەدرید هەڵدەبژێرێت وەك لە بارسێلۆنا ، چونكە پڕۆژەی ئەوان ڕوون و ئاشكراترە وەك لە پڕۆژەی بارسێلۆنا.

هەروەها پێشتر ڕایۆلا دووپاتیكردەوە كە پەیوەندی لەگەل هیچ كاندیدێكی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا نیە بۆ گواستنەوەی هالاند.

شایەنی باسە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەل دۆرتمۆند پێشكەشی دەكات هێرشبەرە نەرویجیەكە بووە بە ئامانجی یانە گەورەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button