ئیسپانیا

ڕایۆلا ڕاوێژکاری کاندیدێکی سەرۆکایەتی بارسا بە درۆ دەخاتەوە

یاریگا- مینۆ ڕایۆلا هەواڵی هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێرلینگ هالاند و بارسێلۆنا بە درۆ دەخاتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا جۆسێپ ماریا مینگوێلای ڕاوێژکاری ڕۆسۆ کە بەربژێرێکی سەرۆکایەتی بارسایە، ئەوەی ڕاگەیاندبوو لە باری بردنەوەی ڕۆسۆ له هەڵبژاردنەکانی بلاوگرانا، ئەوا لە گواستنەوەکانی هاوینەدا هالاند دەگوازێتەوە کامپ نو. مینگوێلای ڕاوێژکار ئەوەشی زەق کردۆتەوە کە بۆ ئەو مەبەستە ڕێککەوتن کراوە لەگەڵ ڕایۆلا و بروسیا دۆرتمۆند.

لە وەڵامی ئەو قسانەدا، گەورە بریکارە ئیتاڵییەکە، کە لێدوانەکانی لە پێگەی گۆڵ بڵاو کردۆتەوە، دەڵێ: “هەواڵەکە درۆیە! لەگەڵ هیچ بەربژێرێکی سەرۆکایەتی بارسا قسەم نەکردووە سەبارەت هالاند و ناشیکەم. ئەگەر لە مانگی یەکی ساڵی تازە سەرۆک هەڵبژێردرا، ئەوا دەتوانێ پەیوەندییم پێوە بکات.”

وا بڕیارە 24ی مانگی کانوونی دووەم هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا بەڕێوە بچێت و، بۆ ئەو مەبەستەیش بانگەشەی کاندیدەکان تا دێت چڕتر دەبێتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button