ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کێبڕکێی ئینگلیزی چڕ بۆتەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا

یاریگا- ئەستێرەیەکی بۆندسلیگا خواستی زۆری لە یانه گەورەکانی ئەورووپاوە لەسەرە و دوو یانەی لەندەنیش کێبڕکێکەیان لە نێو خۆیاندا چڕ کردۆتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ESPNی وەرزشی، یانەکانی ئارسیناڵ و تۆتنهام لە ڕکابەری توندان بۆ گواستنەوەی مارسێل سابیتزێری ئەستێرەی لایبزیگی ئەڵمانی.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، نرخی یاریزانه ناوەڕاستکارەکە بە 45 ملیۆن پاوەند خەمڵێنراوە و هەردوو یانە لەندەنیەکە هەوڵی پەکێشکردنی دەدەن.

پێشتریش سەرچاوەکان باسیان لەوە دەکرد ناوبراو جێی سەرسامی خۆزێ مۆرینهۆیە و دەیەوێ لە تۆتەنهام ئەو یاریزانە نەمساییە بیبینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button