ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: راجا ناینگۆلان گەڕایەوە کالیاری

یاریگا-یانەی کالیاری بەفەرمی گەڕانەوەی راجا ناینگۆلانی راگەیاند.

ناوەڕاستکارە بەلجیکییەکە پارساڵی بە خواستن لە کالیاری بەسەربرد، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ئینتەر و یانە دێرینەکەی ناوبراو بە خواستن تا کۆتایی وەرز دەگەڕێتەوە.

ناینگۆلان سەرەتا لە کالیاری دەرکەوت و لە بەیاننامەی یانەکەدا هاتووە”کالیاری  کاڵچیۆ خۆشحاڵە رایبگەیەنێت کە خزمەتەکانی یاریزان راجا ناینگۆلانمان بەدەست هێناوە لە ئینتەرەوە تاوەکو کۆتایی وەرز بە خواستن. وەکو خۆشەویستییەکی دوورودرێژ و بە ئاوێتەبوونی لەگەڵ رەنگی سوور و شین دا، جارێکیتر کالیاری و ناینگۆلان بەیەک دەگەنەوە”.

یاریزانە بە ئەزموونەکە وەرزی رابردوو شەش گۆڵی تۆمارکرد و شەش گۆڵیشی دروست کرد بۆ کالیاری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button