ئیسپانیا

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ماوەی دووركەوتنەوەی كۆوتینهۆیان ئاشكرا كرد

یاریگا-  ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ماوەی دووركەوتنەوەی فلیپ كۆوتینهۆیان ئاشكرا كرد دوای ئەوەی لە یاری شەوی ڕابردووی یانەكەی تووشی پێكان هات.

شەوی ڕابردوو بارسێلۆنا میوانداری ئیباری كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوو.

ناوەڕاستكارەكەی هەڵبژاردەی بەڕازیل كۆوتینهۆ لە خولەكەكانی كۆتایی یاریەكەدا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

لە دوای یاریەكە ڕونالد كومانی ڕاهێنەری بلاوگرانا دووپاتیكردەوە كە یاریزانەكە تووشی ئازار بووە لە ئەژنۆی چەپیدا.

بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی یاریزانە بەڕازیلیەكە بەهۆی ئەو پێكانەی ئەژنۆی ڕەنگە نەشتەرگەری بۆ بكرێت و بەوهۆیەشەوە چوار مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button