ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
رێگە بە یاریزانە موسڵمانەکانی ئەیاکس نادرێت بە رۆژوو بن
یاریگا–
راهێنەری جەستەیی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی ئامادە نیە رێگە بە یاریزانە موسڵمانەکانی یانەکەی بدات ڤە رۆژوو بن.
رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دێلا سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە، حەکیم زیاش و نەسیر مەزروعی دوو یاریزانە موسڵمانەکەی ئەیاکسی هۆڵەندی بە راهێنەری یانەکەیان راگەیاندووە ئەوان بە رۆژوو دەبن، بەڵام ریمۆند فێرهاین راهێنەری جەستەیی ئەم یانەیە ئامادە نیە رێگە بەو دوو یاریزانە بدات بە رۆژوو بن.
ئەم کارەی راهێنەرەکەی ئەیاکس بە هۆی ئەوەیە کە ئەوان شەوی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە یارییان لەگەڵ تۆتێنهام هەیە لە چامپیۆنزلیگ، یارییەکە کاتژمێر 21 بە کاتی هۆڵەندا دەست پێدەکات وبانگی مەغریبیش کاتژمێر 21:18 خولەکە، واتە 18 خولەک ئەم دوو یاریزانە لە کاتی یاریکردن بە رۆژوون.