ئیسپانیا

ئاراوخۆ: بەرپرسیارێتی گۆڵەكەی ئیبار لە ئەستۆ دەگرم

یاریگا- ڕۆنالد ئاراوخۆی بەرگریكاری یانەی بارسێلۆنا دڵتەنگی خۆی بە یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر ئیبار دەربڕی.

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا بە گۆڵێك لەگەل ئیبار یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی گەڕی 16ی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە بەرگریكارە ئۆرۆگواییەكە ووتی: یەكسان بوونەكە شەرمهێنەر بوو بۆ ئێمە ، چونكە سێ خاڵی یاریەكەمان لەدەستدا.

هەروەها ووتیشی: یاریەكی خێرا بوو ، نەمبینی كە هێرشبەرەكە ئەوەندە نزیكە ،
ئەو هەڵانە پەیوەندی بە سەرنجی زۆر هەیە و ئەگەر بەوشێوەیە بەردەوام بین ناتوانین هیچ بەدەستبهێنین و من بەرپرسیارێتی ئەو گۆڵە لە ئەستۆ دەگرم ،بە باشی یاریمان كرد ، بەڵام چانس یاوەرمان نەبوو.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێمە بارسێلۆناین لە تواناماندایە بجەنگین تا كۆتایی و شەڕ بۆ نازناوی لالیگا بكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button