یاریگا

لامپارد دان بەوەدا دەنێت بێ زیاشیان پێوە دیارە

یاریگا- ئەنجامەکانی چێڵسی ڕووی لە خراپی کردووە و، فرانک لامپاردی راهێنەریش دوورکەوتنەوەی حەکیم زیاش بە هۆکارێکی کاریگەر ناو دەبات.

بلووز لە کۆتا پێنح یاریی خۆیاندا تەنها بردنەوەیەکیان تۆما کردووە و شەوی ڕابردووش لە نێو ستامفۆرد بریج کەوتە داوی یەکسانبوونی ئەستۆن ڤیلای سەرسەختەوە.

لە بارەی ئەو ئەنجامانەوە بەبێ زیاش، لامپارد گوتی: “شتێکی بە ڕێکەوت نییە. ئەو یاریزانە کاریگەرەکەی ئێمە بوو له ڕووی پاسە یەکلاکەرەوە و گۆڵەکانیەوە. ئەو هاوکارمان بوو. تا ئەو کاتەی تووشی پێکان هات ئێمە زۆر ئاسایی بووین. ئێستا دەمانەوێ بگەڕێتەوە و ئەگەر هەیە بۆ یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر مان سیتی ئامادە بێت. ئەگەر یارییەکە بەڕێوە بچێت.”

ئەستێرە مەغریبیەکە لە گواستنەوە دیارەکانی ڕابردوو بوو کاتێک لە ئایاکسەوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی. سەرەتای ئەم مانگە بەهۆی پێکانەوه لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button