ئه‌وروپائیسپانیا

کاسیاس نەخۆشخانەی جێهێشت

یاریگا
ئیکەر کاسیاس، گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگاڵی دوای نزیکەی یەک هەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ گەڕایەوە ماڵەوە.

گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە دوای جێگیر بوونی باری تەندروستی و جێهێشتنی نەخۆشخانە پەیامێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بە هۆی نەخۆشیەکەی سەرانیان کردووە و پەیامیان ئاراستە کردووە. ئیکەر راشیگەیاندووە پێویستی بە چەند مانگێک پشوو هەیە.

کاسیاس هەفتەی رابردوو لە ناکاو لە راهێنانەکانی یانەکەی تووشی جەلتەی دڵ بوو و بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت چیدیکە نەتوانێت یاری بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button