یاریگا–
شکوردان موستافی، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا زانیاریی دەستکەوتووە کارگێری یانە کەتەلۆنیەکە ماوەیەک لەمەوبەر گفتوگۆکانیان لەگەڵ کارگێری یانە لەندەنیەکە و خودی بەرێوەبەری کارەکانی ئەو بەرگریکارە دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە زستانی ئەمساڵ وەکو شوێنگرەوەی جێرارد پیکێ پەیوەندی بە بلاوگراناوە بکات.
موستافی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسێناڵ کۆتایی دێت و یانەکەشی ئامادەیە ئەم زستانە بەرامبەر پارەیەکی کەم دەستبەرداری بێت.