ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: بەیڵ تووشی پێکان هاتووەتەوە

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ ئاشکرایکرد گاریس بەیڵ دووبارە تووشی پێکان هاتووە و چەند هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە.

بەیڵ لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بوو لە یاری جامی خولی ئینگلیزیدا بەرامبەر ستۆک، بەڵام لە پشووی نیوەی یەکەمدا داوای گۆڕانکاری کرد. مۆرینهۆ ئاشکرایکرد بەیڵ تووشی پێکانی پووز هاتووە و بەهۆیەوە چەند هەفتەیەک دادەبڕێت.

خۆزێ لە هەواڵی یاریزانەکانی دیکەیدا ئەوەشی ئاشکرایکرد،  هەریەک لە جیۆڤانی لێ سێڵسۆ، ڤینیسیوس و لوکاس بۆ یارییەکەی سبەینێی فولهام ئامادەنابن لەبەر هەمان هۆکار.

تۆتنهام لەم دواییەدا بەردەوامە لەبەهەردەردانی خاڵ و لە کۆتا چوار یاریدا تەنها دوو خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button