ئه‌وروپائیسپانیا

ئیسکۆ ئامانجی داهاتووی دیاریی کردووە

یاریگا
ئیسکۆ ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە سێڤییا بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان داوای لە یانەکەی کردووە ئەک زستانە دەستبەرداری بن، بۆ ئەوەی بتوانێت پەیوەندی بە یانە ئەندەلوسیەکەوە بکات، بەڵام زیدانی راهێنەری ئەو یانەیە ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە ئامادەنیە دەستبەرداری بێت، سەرەرای ئەوەی زۆر بە کەمی یاریی پێدەکات.

ئیسکۆ هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و شاهانەکان ئامادەن هاوینی داهاتوو بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button