ئیتاڵیا

ڕایۆلا هەوڵی قایل کردنی دۆناروما دەدات بۆ جێ هێشتنی میلان

یاریگا- مینۆ ڕایۆلا لە هەوڵدایە بۆ قایل کردنی دۆناروما تا ئەی سی میلان جێ بهێڵێت و بیداتە یەکێک لە دوو یانە خوازیارەکەی.

پێگەی گۆڵ بە پشتبەستن بە زانیاریی لە پێگەکانی نزیک لە میلان ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە ڕایۆلای بریکاری گۆڵپارێزەکە، کارگێڕی ڕۆسۆنێری ئاگەدار کردۆتەوە لە هەبوونی دەستپێشخەریی گەورە لە یانەکانی یوڤێنتوس و ئینتەر میلانەوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ دۆناروما.

ئەوە لە کاتێکدایە میلان گرێبەستێکی نوێی پێشکەشی گۆڵچیە ئیتاڵییە کرد بە مووچەی ساڵانەی حەوت میلۆن یۆرۆ و لەگەڵ خواستی ناوبراو بۆ بەردەوامبوون لە یانەکەی، بەڵام ڕایۆلا نیازی لە گرێبەستێکی باشتر هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button