ئینگلتەرا

ئەنچیلۆتی: بیر لە گواستنەوەی زستانە ناكەینەوە و هەموومان خێزانێكین لە ئێڤەرتۆن

یاریگا- كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی ، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە شیفیلد یۆنایتد.

ئێڤەرتۆن توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە شیفیلد یۆنایتد بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی 15ی پریمەرلیگ.

لە دوای یاریەكە ئەنچیلۆتی ووتی: بەڕاستی دڵخۆشم بە سەركردایەتیكردنی ئەو یاریزانانە، دڵخۆشم كە یانەیەكی گونجاوم دۆزیوەتەوە ، یانەیەكی خێزانیە.

سەبارەت بە گرتنی پلەی دووەم لەلایەن ئێڤەرتۆنەوە ووتی: ئێمە دڵخۆشین ، چەندین یاریمان بردەوە، بەلام پێوویست ناكات زۆر بیر لەوانە بكەینەوە ، لە چەند ڕۆژێكی دیكەدا یاریەكی دیكەمان لە پێشە.

سەبارەت بە مێركاتۆی زستانە ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە ووتی: من پێم وایە ئەو یاریزانانەی هەمانە زۆر باش و گرنگن ، بەگەڕانەوەی سەرجەم یاریزانەكان دەتوانین وەرزێكی نایابمان هەبێت ، پێوویست ناكات بیر لە گواستنەوەكان بكەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button