ئه‌وروپا

دیبالا: میسی وەك مارادۆنا وایە و ڕۆنالدۆ زۆر شتەكان ئاسان دەكات

یاریگا-  پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باسی هەردوو ئەفسانەی زیندووی تۆپی پێ لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات.

دیبالا یەكێكە لەو یاریزانانەی كە لەگەڵ هەردوو ئەفسانەكەی تۆپی پێ یاری كردووە.

دیبالا لەبارەی ڕۆناڵدۆوە ووتی: بێگومان چێژ لە یاریكردن دەبینم لە تەنیشتی ، كریستیانۆ پاڵەوانە ، هەمیشە خۆشحاڵم بە یاریكردن لەگەڵ ئەو كەسانەی وەك ئەو وان ، ڕۆناڵدۆ وا دەكات شتە سەختەكان زۆر ئاساتر بن.

هەروەها سەبارەت بە میسی ووتی: ئەو وەك مارادۆنا وایە بۆ نەوەكانمان ، ئەوە شانازیە بۆ من لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی یاری لەگەڵ بكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button