ئیسپانیا

فەرمی: ڕیاڵ مەدرید پێكانەكەی ڕۆدریگۆ ڕووندەكاتەوە

یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سروشتی پێكانەكەی ڕۆدریگۆ گۆس ڕووندەكاتەوە كە لە كۆتای یاری یانەكەی بەرامبەر گرانادا بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد كە یاریزانە لاوەكە تووشی پێكانێكی سەخت بووە و بەهۆیەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە ، پێش ئەوەی ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی پێكانەكەی ڕابگەیەنێت.

یانە ئیسپانیەكە لە پەڕەی فەڕمی خۆیان نووسیوویانە: دوای ئەو پشكنینانەی كە بۆ یاریزان ڕۆدریگۆ كراوە، دەركەووتووە كە یاریزانەكە پێكانێكی ماسولكەی هەیە لە قاچی ڕاستیدا.

شایەنی باسە لە بەیاننامەكەدا ماوەی دووركەوتنەوەی یاریزانە تەمەن 19 ساڵانەكە باس نەكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button