ئینگلتەرا

دوو یاریزانی مانچستەر سیتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

یاریگا- یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی تووشبوونی دوو یاریزانی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

بەپێی بەیاننامەی فەرمی یانەكە هەردوو یاریزان گابرێل خیسۆس و كایل والكەر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كرد كە دوو كارمەندی یانەكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون و هەموو تووشبووەكان بە پێی یاساكانی خولی ئینگلیزی كەرەنتین دەكرێن ، هەروەها هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ سەرجەم تووشبووەكان خواست.

بەوەش هەردوو یاریزان خیسۆس و والكەر لە دوو یاری داهاتووی یانەكەیان بەرامبەر نیوكاسڵ و ئێڤەرتۆن بێ بەش دەبن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button