ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆزیل لە گفتوگۆیەکی نهێنیدایە لەگەڵ یانەیەکیتر

یاریگا- مەسعود ئۆزیل لە ئێستاوە هەوڵەکانی بە شێوەی کرداریی دەست پێ کردووە سەبارەت هەڵبژاردنی وێستگەی داهاتووی خۆی.

ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرای کردووه یاریسازەکەی گەنەرز لەگەڵ بەرپرسانی یانەی فەنەرباهچەی تورکی گفتوۆیەکی نهێنی ئەنجام داوه تا لە گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوو لەندەن جێ بهێڵێت و ڕوو بکاتە فەنەرباهچە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە ئۆزیل بڕی مووچەی هەفتانەکەی کە ئێستا لە ئارسیناڵ وەری دەگرێت [350 هەزار پاوەند] کەم دەکاتەوە بۆ 200 هەزار، ئەوەش ئەوپەڕی زۆرترینە کارگێڕی یانە تورکیەکە پێی دەدەن.

ناوبراو هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆپچییەکان کۆتایی دێت. ئەم وەرزە بە تەواوەتی لە پلانەکانی میکێل ئارتێتا پشتگوێ خراوە و لەگەڵ ئەوەش خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button