ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ: کۆرۆنا وای لێکردم قسە لەگەڵ دیوارەکانی ماڵەکە بکەم

یاریگا- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی باس لە بارودۆخی خۆی دەكات لەو كاتەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

لە ئێستادا ئیبرا بەهۆی پێكانەوە دەناڵێنێت و بەهۆیەوە نەیتوانیوە بەشداری ئەم یاریانەی دوای ئەیسی میلان بكات.

لە چاوپێكەوتنیدا لەگەل ڕۆژنامەی ”كۆرییری7″: من زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 39 ساڵم ، بەڵام دواتر ئەو منداڵە سویدیەم كە جانتاكەی هەڵگرتووە و دەڕوات بۆ سەركێشیەكانی جیهان.

سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ووتی: زۆر ئازار بەخشە ، بەڵام دەبێت پەیامەكە بە جیهان بگەیەنین ، لە سەرەتایی تووشبوونم هەستم بە نیگەرانی دەكرد ، بەڵام ئەگەر ڕاستگۆ بم دەمویست بزانم ئەم ڤایرۆسە چیە كە تووشی جیهان بووە ئەوە بوو دواتر تووشبووم ، گۆشەگیری وایلێكردم قسە لەگەڵ ماڵ و دیوارەكان بكەم و تەنانەت ناویشم بۆ دیوارەكان دانا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button