ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سۆسیداد خەڵاتی راهێنەر و بەڕێوبەری وەرزشیی یانەکەی کرد

یاریگا-یانەی ریاڵ سۆسیدادی ئیسپانی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیمانۆلی راهێنەر و بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەی راگەیاند.

بەر لە کریسمس و ساڵی نوێ، سۆسیداد گرێبەستی ئیمانۆل ئەلگواسیلی راهێنەری راگەیاند تاوەکو ٢٠٢٣، هەروەها گرێبەستی رۆبێرتۆ ئۆلابی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەش تاوەکو ٢٠٢٤ درێژکرایەوە.

ئەوەی یەکەمیان خەڵاتکرا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی سۆسیداد لە سەرەتای ئەم وەرزەدا و لە ئێستا لە پلەی سێهەمدان، ئۆلابیش سەرکەوتوبوو لە بازاڕی گواستنەوەدا بە تایبەت لە هێنانی دەیڤد سیلڤای یاریزانی نێودەوڵەتی و بە ئەزموونی ئیسپانیا.

سۆسیداد  بە سەرەتایەکی زۆر بەهێز دەستی پێکرد بەڵام لە کۆتا پێنج یاری لالیگادا تووشی سێ شکست و دوو بەرامبەربوون بووە. دوو لە شکستەکان بەرامبەر بارسێلۆنا  وئەتڵتیکۆ مەدرید بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button