ئیسپانیا

‎زێدان هۆكاری بەشداری پێنەكردنی هازارد ئاشكرادەكات

یاریگا- زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هۆكاری بەشداری پێنەكردنی ئیدین هازاردی بەلجیكی و  ئەستێرەی یانەكەی ئاشكرا كرد.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە گرانادا بباتەوە لە یری گەڕی 15ی خولی ئیسپانیدا.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە ووتی: یاریەكی ئاڵۆز بوو ، گێمی یەكەم نەمانتوانی شێوازی خۆمان بسەپێنین ، بەڵام لە گێمی دووەم باشتر بووین.

هەروەها ووتیشی: ئامانجمان سەركەوتنی یەك لە دوای یەك پێش پشووی سەری ساڵ و توانیشمان ئەوە بكەین و پێنج یاری یەك لە دوای یەك لە خولی ئیسپانی بردنەوەمان بەدەستهێنا.

سەبارەت بە بەشداری پێنەكردنی هازارد ووتی: یاریەکە هەرگیز گونجاو نەبوو بۆ بەشداری پێكردنی ، ڕكابەرەكەمان بە توندوتیژی یاریان دەكرد، نەمویست مەترسی لەسەری درووست بكەم.

شایەنی باسە هازارد لە پێكانەكەی چاك بووەتەوە و لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكاندا بوو بۆ یاریەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button