ئیسپانیا

پاڵێوراوێکی سەرۆکایەتی بەڵێنێک دەدات و گرەویش دەکات لەسەر بەڵێنەکەی!

یاریگا- لەگەڵ نزیکتربوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا، پڵێوراوان بە بەڵێنی بانگەشەکانیان ڕکابەرییەکە چڕتر دەکەنەوە.

لە نوێترین بەڵێندا، یەکێک لە بەربژێرەکان، ڤیکتۆر فۆنت کە لێدوانەکەی لە پێگەی Goalی وەرزشی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێ: “ئەگەر هەڵبژاردنەکانم بردەوە و نەمتوانی چاڤی هێرناندێز بگەڕێنمەوە بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی بارسا، ئەوا لە گیرفانی خۆم پارەی بلیتی ساڵانەی هاندەرانی بلاوگرانا دەدەم.”

فۆنت، ڕکابەرێکی سەختی وەک خوان لاپۆرتای لە بەرامبەردایە کە 24ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی تازە دەچنە کێبڕکێوە بۆ ئەو پۆستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button