ئیسپانیا

‎ئۆبلاك:میسی هەموو شتێك دەبینێت لەبەر ئەوە باشترینە لە جیهاندا

یاریگا- یان ئۆبلاكی سلۆڤینی و گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ، پیرۆزبایی لە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و گۆڵكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كرد دوای شكاندنی ڕیكۆردەكەی پێلێ.

میسی توانی لە یاری یانەكەی بەرامبەر ڤایادۆلید گۆڵێك تۆمار بكات و بەوەش توانی كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ بلاوگرانا بگەیەنێتە 644 گۆڵ و ببێتە یەكەم یاریزان زۆرترین گۆڵ بۆ یانەیەك تۆمار بكات.

ئۆبلاك سەبارەت بەو ڕیكۆردەی لیۆ بۆ تۆڕی” سكای سپۆرتس ”ووتی: ئەگەر یەك هەنگاو بچیتە پێش دەبینیت لە لایەكی ترەوە گۆڵی لێكردوویت، لەبەرئەوە میسی باشترینە و ڕووبەڕووبوونەوەی سەختە و بەردەوام چاودێریت دەكات.

هەروەها ووتیشی: ئەو هەموو شتێك دەبینێت ، زۆر سەیرە ، هەندێك جار پێت وایە دەتوانیت بیگریت و بیبەیتەوە بەڵام لە ساتێكدا ئەنجامی یاریەكە دەگۆڕێت و گۆڵ دەكات و بارسێلۆنا دەیباتەوە.

” هەندێك جار ڕەنگە نەیبینیت و بە مەترسی نەزانیت بەڵام ئەو شۆكت دەكات ، بۆیە دەبێت بە ڕێژەی %100 ئاگاداری بیت چونكە هێشتا باشترین یاریزانی جیهانە ، گۆڵی زۆری لێ كردووم و نەمدەزانی چۆن وا بە ئاسانی دەتوانێت گۆڵ تۆمار بكات”.

گۆڵپارێزەكەی ڕۆخی بلانكۆس بەردەوام بوو: گۆڵپارێزەكان هەموو كات هاوار دەكەن تا بەرگریكارەكان یارمەتی بدەن، بەڵام زەحمەتە میسی بوەستێنرێت ، چونكە تۆ هەرگیز نازانیت چی دەكات ، ئەوەی پێوویستە بیكەیت ئەوەیە بە سەختی هەوڵ بدەیت و هیچ هەڵەیەك نەكەیت چونكە ئەو لە هەموو ڕوویەكەوە نایابە.

” ئەگەر نزیك بیت لێی ئەوا بە ئاسانی تێدەپەڕێت لێت ، ئەگەریش دوور بی ئەوا لە دوورەوە ئامانجەكەی دەپێكێت ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button