ئیسپانیا

داخوازی زیدان له کارگێڕی ڕیاڵ بۆ میرکاتۆی زستانە

یاریگا- چاوەڕێ ناکرێ ڕیاڵ مەدرید له گواستنەوەکانی زستانەدا جموجوڵێکی گەرموگڕ ئەنجام بدات و خواستەکانی زینەدین زیدان لەو میرکاتۆ بۆ هاندەرانی مێرەنگی دڵخۆشکەر نییە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بەرنامەی ئێلشرینگیتۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، زیدانی ڕاهێنەر داوای له کارگێڕی شاهانەکان کردووە تەنها گرێبەستێک ئەنجام بدەن و زیاتر نا.

بۆ وەبیرهێنانەوە، لە میرکاتۆی هاوینەی ڕابردووشدا بە ڕێککەوتنێکی نێوان زیزۆ و فلۆرێنتینۆ پێرێز هیچ گرێبەستێک ئەنجام نەدرا، بەو پاساوەی کە ڕاهێنەرە فەڕەنسییەکە پێی وایە ئەو پێکهاتەیە لە بەردەستیدایە، بەسیەتی.

ئەوە لە کاتێکدایە گواستنەوەکانی زستانە چەند یاریزانێکی ڕیاڵ یانەکە جێ دەهێڵن بە ئەگەرێکی زۆرەوه. لە بەهێزترین دەنگۆدا بریتین لە ئیسکۆ و یۆڤیچ و ماریانۆ دیاز.

بابەتی زیاتر

Back to top button