ئیسپانیا

زەیدان: وەڵامی لێدوانەكانی كومان نادەمەوە

یاریگا- زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕەتیكردەوە وەڵامی لێدوانەكانی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری بارسێلۆنای ڕكابەری بداتەوە.

لە دواین لێدوانیدا ڕونالد كومان باسی ناوبژیوانی یاریەكەی ڕیاڵ و ئیباری كرد و پێی وابوو زوڵم لە ئیبار كراوە و لێدانی سزایان بۆ هەژمار نەكراوە.

زەیدان لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر گرانادا ووتی: یاریەكە زۆر گرنگ دەبێت و بەرامبەر یانەیەك یاری دەكەین كە وەرزێكی باشیان پێشكەش كردووە ، پێوویستە بە باشی خۆمان ئامادە بكەین چونكە هیچ یاریەكی ئاسان بوونی نیە.

سەبارەت بە لێدوانەكانی كومان ووتی: ئەوە بێزارم دەكات ، ناوبژیوان هەیە بڕیار دەدات و كارەكانیان سەخت و ئاڵۆزە ، من باسی ئەوە ناكەم كە كومان چی ووتووە و گرنگ نیە بەلامەوە ، ئەوەی گرنگ بێت ئەوەیە سبەینێ یاریەكی گرنگمان هەیە و تەنها بیر لەو ڕوووبەڕوونەوە دەكەینەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button