ئینگلتەرا

مانچستەر گرێبەستی یاریزانێکی نوێ ناکاتەوە

یاریگا- گرێبەستی ئۆدیۆن ئۆگالۆ لە 31ی کانوونی دووەمی ساڵی دادێ کۆتایی دێت و مانچستەر یونایتد بیر له نوێ کردنەوەی ناکاتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی “تایم سپۆرت”، مان یو نایەوێت یاریزانه نەیجیرێکه لەو ماوەیە زیاتر لە ئۆڵدترافۆرد بمێنێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هیچ درێژکردنەوەیەکی نوێ ناخەنە گرێبەستەکەیەوە.

ئیگالۆ زستانی ڕابردوو لە شەنگهای چینیەوە بە خواستن ڕووی کردە مانچستەر و، لە پێناو پۆشینی درێسی ئەم یانەیە بڕیاری دا به وازهێنان لە بەشێک لە مووچەکەی کە شەنگهای پێی دەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button