ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

پیلی دوای بینینی مباپێ رەوانەی نەخۆشخانە کرا

یاریگا
پیلی ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ بڕازیل دوێنێ سێ شەممە بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

کەناڵی RMC Sport 1 بڵاویکردۆتەوە ئەفسانەی سامبا دوای ئەوەی لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا چاوی بە کلیان مباپێ ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی فڕەنسا کرد، دوای گەڕانەوەی بۆ شوێنی حەوانەوەی باری تەندروستی تێکدەچێت و بەم هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە کرا.

هاوەڵانی پیلی رایانگەیاندووە هیچ مەترسیەک لەسەر تەندروستی نەماوە و چاوەڕێ پزیشک دەکەن بۆ ئەوەی رێگایان پێبدەن نەخۆشخانە جێبێڵن.

Back to top button